ڤایرۆسی كۆرۆنا كورتھێنان لە پڕۆژە بوودجەی ئەمەریكا

ليست هناك تعليقات
كورد پلات - ئابووری
تەنیا لە 6 ھەفتەدا، كورتھێنان لە پڕۆژە بوودجەی ئەمەریكا لەمساڵ ، چوار ھێندە زیادیكردووە و گەیشتووەتە نزیكەی 4 ترلیۆن دۆلار، ئەوەش بەرزترین ئاستە لە مێژووی ئەمەریكادا كە تۆماردەكرێت.
ھاوكات ھەر لەگەڵ تەشەنەسەندی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بەدیاركەوتنی لێكەوتە نەرێنییەكان لەسەر ئابوورییەكەی، حكوومەتی فیدڕاڵ دەستی بە تەرخانكردنی چەندین ترلیۆن دۆلار كرد، بۆ ئەوەی لە رێگەیەوە پاڵپشتی ئابوورییەكەی بكات، بەو پێیەی كە دووچاری خراپترین داكەوتن بووە لەوەتەی 1929ـەوە تاوەكو ئێستا.
بەگوێرەی پێشبینییەكانی لیژنەی پرۆژە بوودجەی فیدڕاڵی لە كۆنگرێسی ئەمریكا، تا ساڵی 2023 قەرزی  سەر ئەمریكا ئەو ئاستە تێدەپەڕێنێت كە لە دوای جەنگی دووەمی جیھانی تۆماریكردووە، چونكە ھەر لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ، ئەو برە پارەیەی كە لەلاین كۆنگرێسەوە تەرخانكراوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرسەكە، گەیشتووەتە 2 ترلیۆن و 300 ملیار دۆلار.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif