سیاسەت و ئابوری، پرسی گۆڕانكاری

ليست هناك تعليقات

كوردپلات - بیروڕا
-
نعمان محمد
-
لەو ناوچانەی گۆرانكاری هێشتا خولیایە و بەهۆی قەیرانە ڕیشەدارەكانەوە، مرۆڤەكان بەهیوای هەڵاتنی خۆرێكی نوێ هەردەم چاو لە ئاسۆن، پرسی ئەوەی لە چییەوە دەست بە گۆرانكاری بكرێت، بابەتێكی پڕ گرنگییە. لە ئاستێكی گشتیدا دەكرێ‌ بوترێ‌ بۆ ئەم پرسە، سێ‌ روانگەی سەرەكی بۆ گۆرانكاری هەیە:

یەك: سیاسەت: هەندێك بڕوایان وایە گۆرانكاری راستەقینە و بەرفراوان روونادات تا سیاسەتی وڵات و سیستمی حوكم نەگۆردرێت، ئەوە سیاسەتە هەڵسورێنەری كایەكانی تریشە، بەم پێیەش عەدالەت و ئازادی و دیموكراسی گرنتی دەكرێن.

دوو: ئابوریی: هەندێك بروایان وایە هەتا هێزی ئابووری و بازاڕ نەجوڵێت، گۆرانكاری سەرەكیی رونادات، ئەوە ئابورییە هەلسورێنەری سیاسەت و كایەكانی ترە.
سێ‌: فەرهەنگ: هەندێك بروایان وایە، گۆرانكاری ریشەیی رونادات، ئەگەر فەرهەنگی مرۆڤەكان گۆرانكاری بەسەردا نەیەت، هەرچی سیاسەت و ئابوریشە، ئەوا شوێنكەوتەی فەرهەنگن.

هەریەك لەم سێ‌ روانگەیە گوتار و بەڵگەی خۆیان هەیە، هەروەها فەرهەنگیش یەك مانای نیە، بۆیە لێرەدا چەند تێبنییەك تۆمار دەكەم:

1- رەنگە ئەم بەگشتی قسەكردنە خزمەتمان نەكات، چونكە پرۆسەی گۆرانكاری لەوە ئاڵۆزترە بە گشتاندن بتوانین قسەی لەسەر بكەین، بەڵكو پێویستمان بەوردكردنەوە و مامەڵەی حاڵەت (كەیس) هەیە.

2- هەریەك لەو سێ‌ كایەیە، سەرەكی و گرنگن، بەڵام وادیار نیە پرۆسەی گۆرانكاری فراوان تەنها بەسەر پشتی یەكێكیانەوە گیرسابێتەوە.

3- گۆرانكاری پەیوەندی توندی لەگەڵ كاتدا هەیە، بۆیە دەبێ‌ بزانین كامیان خێراترینن لە رووی جوڵەوە، من ئاوا ڕیزبەندییان دەكەم لە خێراترینەوە بۆ هێواشترین: سیاسەت، ئابوری، پاشان فەرهەنگ.

4- بەڵام لە رووی قوڵی و ریشەدارییەوە، ڕیزبەندییەكە دەگۆڕێت: فەرهەنگ دەكەوێتە پێش ئەو دووانەی ترەوە، چونكە بنەمایی ترە.
دواجار ئەوانەی فەرهەنگ سەنتەرن، پێویستە كار بۆ ژیانی نەوەكانیان بكەن، وادیارە خۆیان ناتوانن ئەو گۆرانكارییە ببینن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif