تابلۆ عەزیز: لە هونەردا رێچکەی خێزانەکەمم هەڵبژاردووە

ليست هناك تعليقات


تابلۆ عەزیز خانمە شانۆکار و شێوەکاری دانیشتووی شاری سلێمانییە و لە تەمەنی منداڵیەوە کاری هونەری دەکات و باس لە ئەزموون و کار و چالاکییەکانی خۆی دەکات لە هونەردا.

تابلۆ عەزیز لە دیدارێكیدا دەڵێت : "لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە دەستم کردووە بە کاری ھونەری بە شانۆیی (یاری و دیاری) دەستمپێکرد، دواتر لەگەڵ ڕۆشنبیریی منداڵانی سلێمانی کارم کرد و لە ساڵی ٢٠١١ بە مەبەستی کاری هونەری منداڵان گەشتی وڵاتی ئەڵمانیامان کرد و پاش ئەوە بەشداریم کردووە لە سەرجەم ڤێستیڤاڵ و چالاکییە ھونەریەکانی یادی منداڵان و چالاکییە هونەرییەکان، دواتر وەک ئەکتەرێک لەگەڵ تیپی ھونەری میللی سلێمانی لە ساڵی ٢٠١٥ لە داستانی پێشمەرگە بەشداریم کرد و پاشان خوێندنم لە کۆلێژی ھونەرە جوانەکان ھەڵبژارد و بەردەوامیم بە کارەکەمدا".

گوتیشی: نیگارکێشان بۆ من شتێکی جیاوازتر بوو لە ھونەرەکانی پێشووم، بەڵام حەزم بە ئەوە بوو کە بتوانم لە وێنەکێشانیشدا کار بکەم، بەھرەیەکی سەرەتایی نەبوو، بەڵام حەزێک بوو لە دوایدا بۆی ڕۆشتم، دەکرێ بڵێم کارکردنم لە ناو دنیای ھونەر دەگەڕێتەوە بۆ خێزانەکەم و دایک و باوکم و خوشکەکەم، کە ئەوانیش بەردەوام کاری ھونەریان کردووە و منیش ڕێچکەی ئەوانم گرتووه".

تابلۆ ئاماژەی بە ئەوەش کرد "بەشداریم لە چەندین پێشانگای ھاوبەش کردووە و کاری ھونەری سەر دیوارم لە ناو کەمپی زانکۆدا کردووە کە ئەم کارەم پاڵپشیەکی زۆر باشی لێ کراوە و ئێستاش بەردەوامم لە وێنەکێشان و لە پاڵ نیگارکێشاندا و لە لە گروپی (کوردیش ئاڕت) کاردەکەم کە مانگانە بە شێوەی ئۆنلاین و فێرخوازانە کۆرس دەکاتەوە بۆ ئارەزوومەندانی ھونەری نیگارکێشان، فۆتۆگرافی، خەتخۆشی، چنین و دروومان".

گوتیشی: "ھەروەھا بە شێوەی ئۆنلاین وێنەکانم دەفرۆشم کە پێشوازیەکی زۆر باشی لێ دەکرێ لای خەڵکی و ئەوەش بووەتە سەرچاوەیەکی داهات بۆ من".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif