شێركۆ سعید
-
لەجیاتی داواکردنی گەڕانەوەی ڕاژەکەت بۆ بەغداد داوابکەن سەرۆکی هەرێم کەخاوەنی گرێبەستی پەنجا ساڵی نەوتە لەگەڵ تورکیاو هەڵگری پەیامی ئابوری سەربەخۆیە با دەست لەکار بکێشێتەوە ،
هەمومان پەیامی کاک مسعود بەرزانیمان بینی لە کاتی ڕیفراندۆمەکەدا کاتی وتی من ئەمادەم ملی خۆم لەسەر ئەم ڕیفراندۆمە دانێم ، وتی ئەگەر سەری نەگرت سەری خۆم هەڵدەگرم ، پاش سڕکردن ڕیفراندۆم و ڕوداوی ئۆکتۆبەر بەڕەزامەندی خۆی یان فشاری ناو خۆو دەرەکی دەستی لەکار کێشایەوە ،
بەهەمان شێوە ئەمڕۆ سەرۆکی هەریمی ئێستەو سەرۆکی حکومەتی پێشوو دەبێت ئەو گریبەستە پەنجا ساڵیە سڕکات و باجی قورسیش بدات بەدەست لەکارکێشانەوە لەپای شکستی ئابوری سەربەخۆو هەرزان فرۆشی نەوت و قەرزارو مایە پوچی هەرێم و کۆمپانیا و بانکەکان و هاوڵاتی ، هەروەها وشک کردنی بازارو شکست هێنانی سەکتەری خوێندن و تەندروستی و شاڕەوانی و خزمەتگوزاری ،
بەگەڕانەوەی موچەی موچەخۆر کێشەکان چارەسەر نابێت چونکە ژیان تەنها بە موچە چارنابێت سەرجەم سەکتەرەکانی تر پێویسی بەبوژانەوەیە ، بەڵێ بازاڕ جوڵەی تێدەکەوێت ، بەلام کەرتی حکومی وێران دەبێت ، پێشینەی خانوو هاوسەرگیری قەرزی بچوک دامەزراندن برەودان بەپڕۆژەکان هەرێم پێش دەخات ، هەموو دەزانین موچە نانی مەمرەو مەژیە چارەکێکی کورد موچەخۆڕە ئەوەی تری چاوەڕێی بژانەوەی ژیانە بسەرجەم سەکتەرەکانیەوە
پاشان گەڕانەوەی موچە بۆ بەغداو ڕادەستکردنەوەی سنورەکان و داهاتی ناوخۆ بە بەغداد بونی هەرێم دەخاتە ژێر پرسیارەوە ، جا گەر ژیان هەر خواردنبێت پێشەریش لەسایەی حوکمی دیکتاتۆریدا دەژیانین و برسیمان نەبوو !!
ئەم داوایە هەرەس هێنانی هەرێمە ، ئایە حکومەتێك هەرەسبێنێت سەرۆکی حکومەتێك لەکار دورخرێتەوە باشترە یان ڕەنجی سی ساڵی ئەم میللەتە بدرێت بەبادا !؟
پێموایە داواکردنی دەست لەکار کێشانەوەی سەرۆکی هەریم و سڕکردنی گرێبەستی پەنجا ساڵی نەوت باجی زۆر کەمترە ، وەدەکرێت لەسایەی سیاسەتێکی نوێدا ڕێکەوتنێکی گشەگیڕ لەگەڵ بەغداد بکرێت ، فرۆشتنی نەوت لەڕێگەی بەغداد و سۆمۆوە پاشان دابینکردنی میزانیە و بوجە وەك مافێك لەلایەن بەغداوە نەك ناردنی موچە بەمنەت و فشاری سیاسی .
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق