ئەمریکا 95 ملیار دۆلار بۆ ئۆکراینا، ئیسرائیل و تایوان تەرخان دەکات

ليست هناك تعليقات



دیموکرات و کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە کۆی دەنگ پاکێجێکی 95 ملیار دۆلارییان بۆ ئۆکراینا، ئیسرائیل و تایوان پەسند کرد.

لە پاکێجێکەدا، نزیکەی 61 ملیار دۆلار بۆ ئۆکراینا تەرخانکراوە؛ ئەگەر ئەنجوومەنی پیرانیش پەسندی بکات، سووتەمەنیی زیاتر بە ئاگری شەڕی ئۆکراینا و رووسیادا دەکات.

مایک جۆنسن، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە پشکی کۆمارییەکان دەڵێت، "بە باشتری دەزانم فیشەک بۆ پێکدادان لە دەرەوەی وڵات بنێرم نەک بۆ سەربازانمان. پێموایە ئەمە ساتێکی گرنگە، دەرفەتێکی گرنگە بۆ دەرکردنی ئەم بڕیارە. رێگەمان خۆشکرد ئەنجوومەن ئەم کارە بکات و چاوەڕێ دەکەین پیرانیش هەمان رێ بگرێتە بەر."

لە مانگی شوباتەوە دیموکرات و کۆمارییەکانی ئەمریکا لەسەر هاوکاریکردنی ئۆکراینا پێکنایەن.

ئەمە بە روونی رەنگدانەوەی لە مەیدانی جەنگدا هەبووە. ئۆکراینا شاری ئەڤدیڤکای لە دۆنباس لەگەڵ چوار شارۆچکە و گوندی لەدەستداوە.

سەربازانی ئۆکراینا چەک و تەقەمەنییان لێبڕاوە و لە بەرەکانی جەنگدا بێ فیشەک ماونەتەوە.

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا دەڵێت، "ئەو بڕیارەمان پێگەیشت کە چاوەڕێمان دەکرد. پاکێجی پاڵپشتیی ئەمریکامان پێگەیشت کە خراپ لەپێناویدا جەنگاوین. پاکێجێکی زۆر گەورەیە کە سەربازانمان لە بەرەکانی جەنگ و لەو شارۆچکە و گوندانە هەستی پێدەکەن کە زیانیان بەدەست تیرۆری رووسیاوە بینیوە."

پاکێجە گەورەکەی ئەنجوومەنی پیران لە 95 ملیار دۆلار پێکدێت، 60.8 ملیاری بۆ ئۆکراینایە، 26 ملیاری بۆ ئیسرائیل و هاوکاری مرۆییە بۆ خەڵکی غەززە و 8.12 ملیار دۆلاریشی بۆ تایوانە.

ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا سەرکۆنەی بڕیارەکەی ئەمریکای کرد: "قەیرانە داراییەکان لە جیهاندا دژوارتر دەکەن." گوتەبێژی سەرۆکایەتی رووسیاش گوتی پاکێجەکەی ئۆکراینا "سەربازی زیاتری ئۆکراینی بە کوشت دەدات."

 

 

 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif