ئێران و روسیا لەسەر وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر رێککەوتن

ليست هناك تعليقات


 

وەزیرانی دەرەوەی روسیا و ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ئاشکرایانکرد، لەبارەی دۆسییەکانی دامەزراندنی یەکەیەکی نوێ لە وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر و دۆخی سوریا و ئاسایشی ناوچەی کەنداو و گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران گفتوگۆیان کردووە.

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، لەگەل وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی دامەزراندنی یەکەکی نوێ لە وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر گفتوگۆمان کردووە، راشیگەیاند، رێککەوتنێکیان لەبارەی ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری و ئەلیکترۆنی و ئاسایشی ئەلیکترۆنی واژۆکردووە.

لەبارەی گەڕانەوە بۆ رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەدا، هەوڵدەدەین چەند رێگایەک بدۆزینەوە بۆ هاندانی هەموو لایەک بۆ گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی و پابەندبن پێیەوە.

باسی لەوەشکرد، پێشوازیدەکەن لە دەستپێشخەریە نوێیەکەی ئیدارەی بایدن لە بارەی گەڕانەوەی بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی.

هاوکات، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، پەیوەندی ئێران و روسیا کۆنترە لە پەیوەندی نێوان ئێران و ئەمریکا، ئەوەشی خستەڕوو، لێدوان و هەڵوێستە نوێیەکانی ئەمریکا جارێ تەنها قسەن و چاوەڕێن ببنە کردار.

ئاماژەی بەوەشدا، "هەرکات ئەمریکا سزاکانمان لەسەر لاببات دەگەڕێینەوە بۆ پابەندبوونی تەواو بە کۆی خاڵەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی".

لەبارەی ئاسایشی ناوچەی کەنداو زەریف باسی لەوەشکرد، ئامادەن بەهاوکاری روسیا و چین ئاسایشی ناوچەی کەنداو بپارێزن و بەهێزی بکەن.

هاوکات، لەبارەی بەکارهێنانی ڤاکسینی سپۆنتیکی روسیەوە زەریف ئاشکرایکرد، تاران رەزامەندی لەسەر بەکارهێنانی ڤاکسینی سپۆنتیکی روسی دەربڕیوە کە بە دووژەم دەدرێت بە هاوڵاتیان، کە ڤاکسینەکە بەڕێژەی ٩١.٤% کاریگەری لەسەر کۆرۆنا هەیە و بەڕیژەی ١٠٠% رێگری دەکات لە کەمکردنەوەی توشبوون بە کۆرۆنا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif