رێککەوتنی نێوان حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێم

ليست هناك تعليقات



رێککەوتنی نێوان حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێم سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی رەوشی شنگال هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ جێبەجێکردنی ماددەی ۱٤٠ ی دەستوور و گەراندنەوەی هیوا بۆ خەڵکی ناوچەکە، هەروەها دەرەچەیەکیش دەبێت بۆ ئەوەی تەواوی ناوچە دابڕێنراوەکان قۆناغ بە قۆناغ رەوشیان بەرەو ئاسایی کردنەوە بچێت و ئیتر کۆتایی بە باڵادەستی میلیشایی بێت لەو ناوچانە. لەلایەکی تریشەوە دەرئەنجامگەلێکی ئەرێنی گرنگی دەبێت وەک:

یەکەم/ دەرکردنی هێزە میلیشیاکان و گەڕانەوەی دەسەڵاتی خۆجێی بە هەماهەنگی نێوان حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێم، ئەمەش پاڵنەر دەبێت کە حکومەتی عێراق ساڵانە بڕە بودجەیەک بۆ قەزاکە خەرج بکات بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی شنگال و رەخساندنی کەشێکی گونجاو بۆ ئەوەی ئاوارەکان بگەڕێنەوە.

دووەم/ بوونی چەندین هێزی چەکداری نزیک پارتی کرێکارانی کوردستان بیانوو بوو بۆ ئەوەی دەوڵەتی تورکیا پلانی هێرش کردنە سەر شەنگال دابنێت، ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بووایە ئەگەرێکی زۆر بوو تراژیدیایەکی دیکە بەسەر شارەکەدا دەهات وەک عەفرین و سەرێکانی دەکەوتە ژێر دەسەڵاتی هێزە داگیرکەرانەوە.

سێیەم/ لە ماوەکانی رابردوو چەندین رێکخراوی نێودەوڵەتی هەوڵی ئەوەیان دەدا کە دەستی ئاوەدانی بۆ شنگال درێژ بکەن و لەرێگەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و ئاسەواری وێرانکارییەکانی داعشەوە بەڵگە و دۆکیۆمێنت کۆبکەنەوە، بەڵام بوونی چەندین گروپی چەکداری جۆراوجۆر ڕێگر بوون لە هەنگاو و هەوڵی رێکخراوەکان بۆ پێکهێنان و ناساندنی کەیسی شنگال لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی. بەجێبەجێکردنی ئەم رێککەوتنە ئەم بەربەستەش لە ئارادا نامێنێت.

چوارەم/ لەپاڵ ئەوەی هێزە میلیشا شیعەکان چەندین خێزانی بەندکراوی داعشیان لە شنگال جێگیر دەکرد، هەروەها ئاسانکاریان بۆ هاتنی داعش لە سوریاوە دەکرد کە ئەمەش مەترسی تیرۆری بۆ کەرکوک و خانەقین زیاتر دەکرد. کەواتە ئەم رێککەوتنە دەبێتە هۆی داخستنی دەرگایەکی گەورەی هاتنی تیرۆریستان لە سوریاوە بۆ عێراق و بەتایبەتیش ناوچە کوردستانییەکانی ناوچە کوردستانییەکان.

لیزا فەلەکەدین کاکەیی
ئەندام لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان
۱٠/۱٠/۲٠۲٠

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif