هێرشبەرێکی ریال مەدرید ریزەکانی یانەکەی جێدەهێڵێت

ليست هناك تعليقات



راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان لە ئیسپانیا ئاشکرایانکرد، هێرشبەرێکی ریال مەدرید دەچێتە ریزەکانی یانەی رۆمای ئیتالی.

بەپێی ئەو سەرچاوانە، بۆرخا مایۆرالی هێرشبەری ریال مەدرید نزیکە لە چوونە ریزەکانی یانەی رۆما و دەڵێن "مایۆرال بۆ ماوەی 3 ساڵ گرێبەستی خۆی لەگەڵ ریال مەدرید نوێکردەوە، بە مەرجی ئەوەی بۆ ماوەی دوو ساڵ بەشێوەی خواستن بچێتە ریزەکانی یانەی رۆما".


ئەو راپۆرتە رۆژنامەڤانییانە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە مایۆرال لەبارەی مەرجە کەسییەکانی لەگەڵ رۆما رێککەوتووە و بە زووترین کات پشکنینە پزیشکییەکان ئەنجام دەدات و پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی پایتەختی ئیتالیاوە دەکات.

ئەو سەرچاوانە، هەروەها دەڵێن "بەپێی رێککەوتنی نێوان ریال مەدرید و رۆما، یانە ئیتالییەکە لەدوای تەواوبوونی ساڵی یەکەمی خواستنەکە دەتوانێت گرێبەستی یاریزانەکە بە 15 ملیۆن یۆرۆ بکڕێت، بەڵام لە ساڵی دووەمدا نرخی یاریزانەکە بۆ 20 ملیۆن یۆرۆ بەرزدەبێتەوە".

بۆرخا مایۆرال دوایین یاریزانە قەڵای شاهانە جێبهێڵێت، کە بەرپرسانی ئەو یانەیە هەوڵیان داوە بە فرۆشتنی چەند یاریزانێک بڕە پارەیەک کۆبکەنەوە، بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو قەیرانە داراییەی کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەموو یانەکانی گرتووەتەوە.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif