بورهان ڕەئوف
-
ئه‌وه‌ی ئێستا له عیراقدا ده‌گوزه‌رێت گیرۆده‌ی قه‌یرانه ئابووریی و سیاسی و ته‌ندروستی و ئاسایش و خزمه‌تگوزارییه‌كان و نه‌مانی متمانه‌ی هاووڵاتییانه به حكومه‌ت و ئه‌و تاقمه‌ی كه ساڵانێكه وڵاته‌كه‌یان به‌م ده‌رده بردووه.
راسته عیراق له‌دوای 2003ه‌وه دابه‌شبووه له‌ڕوی ئه‌تنیكی وتائیفی یه‌وه هه‌رلایه‌ك به‌ره‌وخۆی ڕایده‌كێشێت , به‌ڵێ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئێستا گۆڕه‌پانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكی و ململانێی ڕۆم و عه‌جه‌م و ئه‌مریكا و هه‌ندێ وڵاتی عه‌ره‌بیشه, نه‌ك به‌رژه‌وندیی خه‌ڵكی عیراق.
قه‌یرانی ئابووریی
له‌دوای دابه‌زینی نرخی نه‌وت ئابووریی فشه‌ڵی وڵات داڕووخا له‌به‌رئه‌وه‌ی 90% ی داهاتی وڵات پشتی به نه‌وت به‌ستووه و له‌سه‌رده‌می زێڕینی وڵات له 2005 تا 2014 كه پاره و داهاتێكی زۆر هه‌بوو، هیچ ژێرخانێكی پیشه‌سازیی و كشتوكاڵی بنیات نه‌نرا بۆ ئێستا كه نه‌وت دابه‌زیووه.
قه‌یرانی ئاسایش
ئه‌وه‌ی شه‌ڕی تیرۆر و تایفی له عیراق به‌رهه‌می هێنا، تاقم و گروپی ملیشیایی بوون، كه ئێستا شه‌ڕی تیرۆر كۆتایی هاتووه خۆیان رۆڵی داعش ده‌بینن و به‌ده‌ر له‌یاسا و سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت ده‌جووڵێن و ده‌خوازن عیراق بكه‌نه گۆڕه‌پانی شه‌ڕی نێوان ئه‌مریكا و ئێران و بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكه‌نه‌وه ئاكامی ئه‌و وابه‌سته‌ییه چ كاره‌ساتێكه بۆ عیراق.
قه‌یرانی ته‌ندروستی
له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناشه‌وه له عیراقدا، كه‌رتی ته‌ندروستیش وه‌كو هه‌موو سێكته‌ره‌كانی دیكه تووشی داڕمان و لۆدێكی زۆر بۆته‌وه.
له بارودۆخێكی له‌و جۆره‌شدا كه كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی ده‌ستبه‌كاربووه و ئه‌رك و به‌رنامه‌كه‌ی خۆ ئاماده‌كردنه بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه سه‌ختانه‌ی كه به‌رۆكی عیراقیان گرتووه كه ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی قورسه و له‌توانای كازمیدا نییه به‌ته‌نها ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا و وڵاتانی عه‌ره‌بی میانڕه و كۆمه‌ك و پشتگیریی نه‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئێستا ئه‌و میلیشیایانه‌ی كه به وه‌لائیان بۆ ئێران ناسراون، كازمی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه گوایه ئه‌جێندای ئه‌مریكا له‌عیراق جێبه‌جێ ده‌كات و ده‌بێژن: “له‌بری ئه‌وه‌ی بارودۆخی خه‌ڵكی عیراق باش بكات و خۆی ئاماده بكات بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عیراق, كه‌چی كه‌وتۆته گۆڕینی به‌رپرس و فه‌رمانده باڵاكانی داموده‌زگا ئه‌منییه‌كان كه له‌حه‌شده‌وه نزیكن”.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م تۆمه‌تباركردن و تانانه‌ی ئه‌و به‌ره‌یه‌شدا، ئه‌وانه‌ی كه پشتیوانیی له كازمی و كابینه‌كه‌ی ده‌كه‌ن و ده‌خوازن عیراق خاوه‌نی بڕیار و خواست و سه‌روه‌ریی خۆی بێت, وه‌ڵامێكیان پێیه و ده‌ڵێن كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقه نه‌ك پارێزگاری پارێزگایه‌كی ئێران, به‌ڵكو ده‌خوازێت سه‌ركردایه‌تیی عیراق بكات له‌م قۆناغه هه‌ستیارو پڕ ته‌هلوكه‌یه‌دا بۆ كه‌ناری ئارام.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق