ڕەوتێکی ناڕازی لە نێو نەوەی نوێ دژی شاسوار عبدلواحید دەوەستنەوە

ليست هناك تعليقات


 شاسوارعبدلواحید ڕاستەوخۆ لەدوای ئازادکردنیەوە بڕیاری رێککەوتنی لەگەڵ یەکێتی نیشتمانیدا و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایانگەیان کورسیەکانی ئێمەو یەکێتی ٣٨ کورسین و وەك یەك فراکسیۆن مامەڵە دەکەن
ئەمە بوە دەستپێکی قۆناغێکی نوێ بۆ شاسوار عبدلواحید و پێچەوانەی تەواوی بانگەشەکانی لە دروستبونی نەوەی نوێ تا ڕۆژی کۆنگرە ڕۆژنامەنوسیەکەی و رێککەوتنی لەگەڵ یەکێتی هەر بۆیە لە دوای رێککەوتن لە نێوان شاسوار عبدلواحید و یەکێتی نیشتمانی، ناکۆکی لە ڕیزەکانی نەوەی نوێ دروست بوە و بەشێك لە چالاکوان و پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ لەگەل بۆچون و رێککەوتنی شاسوارعبدلواحیددا نین

بەشێکیان پيیان وایە نابێت نەوەی نوێ ببێتە هاوپەیمانی یەکێتی و پارتی و ئەمە پێچەوانەی تەواوی بانگەشەکانی خودی شاسوار عبدلواحید و نەوەی نوێیە لە ڕابردوو و پشتکردنە خەڵکە، وەهەندێکیتریشیان پێیان وایە پرسیان پێ نەکراوە بۆ ئەم رێککەوتنە و ئەمەش بە کرین و فرۆشتن تەماشا دەکەن.

"دژی هاوپەیمانێتی لەگەڵ یەکێتی و پارتین و تا ئەوکاتە شاسوار عبدلواحید بەسەرۆك دەزانین کە لەگەڵ دروشمەکانی ڕابردووی ڕاستگۆ بێت"

بۆیە لە ئێستادا ژمارەیەک پەرلەمانتاری کوردستان بە پشتیوانی پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی عێراقی فراکسیۆنی نەوەی نوێ سەرقاڵی دروستکردنی تیمێکی پێکەوەیین و دەیانەوێت ڕوو بەڕووی شاسوار عبدلواحید بوەستنەوە و دەڵێن رێگا نادەین نەوەی نوێ ببێتە حیزبێکی مامەڵە پێوە کراو.

ئەو ئاراستە ناڕازیەی نێو نەوەی نوێ پێیان وایە تا ئەو کاتە پشتیوانی شاسوار عبدلواحید دەبن و بەسەرۆکی خۆیانی دەزانن کە لەسە نگەری خەڵکدابێت بەڵام کە بویە بەشێك لە دەسەڵات و سەفەقاتی ژێر بەژێر ئەو کات ئێمە لە سەنگەری خەڵکی خۆماندا دەمێنینەوە و بڕیار دەدەین.

ئەو پەرلەمانتارانەی کوردستان کە لەگەڵ بۆچونی شاسوار عبدلواحید و سروە عبدلواحیددا نین سەبارەت بە ڕێککەوتنیان لە گەڵ یەکێتی ژمارەیەکان تا ئێستا دەگاتە پێنج پەرلەلمانتاری کوردستان و پەرلەمانتارێکی بەغداد.

ئەم ناکۆکیە تا ئێستا چارەسەر نەکراوە و تەنها یەک مەرجیان بۆ شاسوار عبدلواحید داناوە ئەویش ئەوەیە کە وەک ڕابردوو بە ڕاگەیەنراوێک رایبگەیەنێت کە نەوەی نوێ ناچێتە نێو هیچ رێککەوتنێک نە لەگەڵ پارتی و نەلەگەل یەکێتی، دوو پاتی ئۆپۆزسیۆن بونی خۆیان بکەنەوە و ڕایگەیەنن بە هیچ شێوەیەك بەشداری کابینەی نوێی حکومەت ناکەن

بە پێی زانیاریەکان ئەم ئاراستە ناڕازیەی نێو نەوەی نوێ، زۆرترین پشتیوانی لە نێو چالاکوانان هەیە و وەك خۆیان دەڵێن دەنگدەران و چالاکوانانی نەوەی نوێ لە گەڵ ئێمەن چونکە ئێمە لەسەر بنەمای دروستبونی نەوەی نوێین نەك ئەوانەی دەیانەوێ نەوەی نوێ بۆ چەند پۆستێك بکەنە بەشێک لەو دەسەڵاتە و بەدەردی بزووتنەوەی گۆڕانی بەرن

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif