ئەو رەفتارانەی پێویستە لێی دوربكەویتەوە بۆئەوەی پەشیمان نەبیتەوە

ليست هناك تعليقات

 



ژیان تاقیکردنەوەیەکە و هەر لە منداڵییەوە قۆناغ بە قۆناغ فێری رەفتار و مامەڵەی زیاتر دەبیت و زانیاری نوێ وەردەگریت، بەڵام بێگومان هەرگیز بەبێ هەڵە نابێت.

بەپێی توێژینەوە کۆمەڵایەتییەکان زۆر کات بەهۆی هەندێک هەڵەوە مرۆڤەکان توشی هەڵە و گرفتی گەورە دەبن لە ژیاندا، هەربۆیە باشترە هەرگیز ئەنجامی نەدەن.

1. بەخێرایی لەرێگەی یەک بینین و ناسینێکی کورتەوە متمانە بە کەس مەکە، چونکە راستیەکان نازانیت و رەنگە بكەویتە هه‌ڵەوە.

2. هەمو خۆشی و هیوایەکەی خۆت بە هیچ كەسێك مەبەستەرەوە، چونکە نازانیت ئەنجامی چییە و ڕەنگە دواتر بە دور کەوتنەوەی ئازارێکی زۆر بچێژیت.

3. بەخێرای پەیوەندی سۆزداری و خۆشەویستی لەگەڵ کەس دروست مەکە، بە باشی بیر بكەرەوە و پەلە مەكە لە بڕاردان.

4. زۆر قسەمەکە لە هیچ جێگایەک، چ لەنێوانی کەسە نزیکەکانت یان هاوڕێیان و هاوپیشەکانت، چونکە زۆر قسەکردن هەڵەی بەدوا دێت و دواتر کاریگەری نەرێنی لەسەر دروست دەکات و توشی خەم دەبیت.

5. کاتێک خەم و گرفتێکی ناخۆش رو لە ژیانت دەکات، خێرا بێ هیوا مەبە و وا بیر مەكەرەوە كۆتایی دنیا بێت، چونکە هەمیشە هیوایەکی نوێ هەیە و دەرگای نوێ بە روتدا دەكرێتەوە

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif