نووسەری پولەکی!

ليست هناك تعليقات


 دێرین عیزەدین
-
ئەگەر ئەمتوانی بەشێکی زۆری نوسەر و ڕۆژنامەنووسەکانی کوردم دەکڕی و وام لێدەکردن وێنەی من بکەنە سەر پڕۆفایلەکانیان ، جار جاریش بەخەڵکی بڵێن ئەمە زۆر پاڵەوانە ئەمەریکاو تورکیاو ئێران لێی دەترسن !

بەدبەختی میللەتێک لەوێوە دەست پێدەکات ، نەک بەتەنیا تاکەکانی،بەڵکو نوسەرەکانیشی کۆیلەبن چوونکە خاوەن قەڵەمەکان چاوەڕێی ئەوەیان لێدەکرێت بتەکان بشکێنن ، نەک بەمەرەکەبی قەڵەمەکانیان بتی نوێ دروست بکەن .

جیاوازی زۆرە لە نێوان قەڵەمێک بیر دەکاتەوە ئینجا دەنووسێت ، لەگەڵ قەڵەمێک پارەی پێدەدەن ئینجا دەنووسێت .

ئەوەی یەکەم دەتوانێت بتەکان بشکێنێت ، بەڵام ئەوەی دووەم بتەکان دەتوانن بیشکێنن .

خراپترین شتێک لە دنیای سۆشیال میدیا هەیە نووسەری دەمامکدار و دوو ڕووە ، بەشێکی زۆریان خۆیان لە ژێر عەبای بێلایەنی شاردۆتەوە ،بەڵام قەڵەمی خەڵکن.

جا باشترین شتێک ، بۆ ئەوەی دژ بەو بازاڕە ڵێڵە بوەستینەوە ، خوێنەری ئێمە چاوکراوە بن تا کۆڵکە نووسەر نەتوانێت ئاڕاستەیان بکات و یاری بەئەقڵیان بکات

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif