لە هەموو شتێک زەروور تر لە ئێستادا

ليست هناك تعليقات

محمد حمد ئەحمد
-

بە تێڕوانینی من لە ئێستا لە هەموو شتێک زەروور تر پەروەردە کردنی منداڵەکانتە چونکە لە ئێستادا کەلێنێکی گەورەی پەروەردەیی و دابڕانێکی بێ ئاگایی لە نێوان خێزانەکان دروست بووە بەوەش کارەسات ڕووی لە تاک بە تاکی خێزانی کوردی کردووە، بۆیە ئێستا کاتی بە ئاگا هاتنەوەیە و پێویستە هەڵوێستەیەک بکرێت لە ئاست پەروەردەی دروستی منداڵ و خێزان بۆ ئەوەی جارێکی تر هەنگاوی چێژ بینین لە خاو خێزان و منداڵ ببینرێتەوە و پاداشتی پەروەردەیش بە دەست بهێنرێتەوە و لایەنی ڕۆحی و دەروونی و ئیمانیش وەک لایەنی جەستەیی و ڕواڵەتی پەرە و گرنگی پێ بدرێت بۆ ئەوەی لە کۆتایدا ماڵێکی بەختەوەر و خێزانێکی تەندروست پێشکەش بە خاک و خەڵک بکەیت، بۆ ئەوەی لە ئەنجامدا کیان و قەوارەیەکی هۆشیار و هەست بە بەرپرسیارەت بخەیە ڕوو بۆ بەختەوەر کردنی کۆمەڵگای کوردی و دام و دەزگایەک بخەیە خزمەتی خەڵکی کە ڕاستگۆیانە و دڵسۆزانە و پیشەییانە کاری خۆیان بەڕێوە ببەن دوور لە دزی و فزی و بەتاڵان بردنی سامانی گشتی، ئێستا تۆ لە بەرامبەر تاقیکردنەوە و بەرپرسیارەتێکی گەورەدایت وریا هەنگاو نەنێی خۆت تووشی کارە سات دەکەیت هەوێنی پەروەردەی دروست لە ژێر ئایەتەکانی خوای و فەرموودەکانی سەروەرمان محمد (د.خ) پەروەردە کە ئێستا کاتت گونجاوە دوایی با لە دەستت دەرنەچێت ئەو نیعمەتە لە بیرمەکە و ئەمانەتێکە لە ژێر دەستتدا ئێستا دەتوانی بیکەیت بەخێرێکی نەبڕاوە، سوودی ئێرە و ئەوێی لێ ببینی بۆیە ئێستا سەرەنجامی منداڵەکەت لە دەستی خۆتدایە کە چۆن پەروەردە ببێ و ڕابهێنرێ، ئێستا کە تۆ پەروەردەت کردو ڕات هێنا کە گەورەبوو هەمان پەروەردە و ڕاهێنان بەمنداڵەکانی دوای خۆی دەکات بەڵام گەر ئێستا پەروەردەت نەکردو ڕات نەهێنا منداڵێکی لا ساری ئێستا و گەورەیەکی ئیهمال و بێ بەرنامەی ئەوکاتی لێدەردەچێت بۆیە وریابە لە مامەڵەت لە گەڵ منداڵەکەت بزانە وێنەی تۆ لە منداڵەکەتدا دەبینرێ گەر کەسێ بیهەوێ هەڵسەنگاندن بۆ کەسایەتی و ڕەوشتی تۆ بکات ئەوە تەماشای منداڵەکەت دەکات بۆیە وریابە لە هەڵبژاردنی پەروەردەی منداڵەکەت کەمتەرخەم مەبە.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif