دوای نۆ ساڵ: ئەوەی بنلادنی کوشت وردەکاریی نوێ ئاشکرادەکات

ليست هناك تعليقات

هەواڵ
-
پاش نۆ ساڵ، ئەو ئەفسەرەی ئوسامە بنلادنی کوشت باس لەوەدەکات، هەرگیز لەو بڕوایەدا نەبووە بە پارێزراوی بتوانێت رزگاری ببێت.

نۆ ساڵ تێپەڕیوە بەسەر رووداوی کوشتنی ئوسامە بنلادندا، کە لە ١ی ئایاری ٢٠١١دا لەلایەن رۆب ئونێل، لە تیمی هێزی تایبەتی ئەمریکا ناسراو بە "seal team6" کوژرا، بنلادن سەرۆکی رێکخراوی قاعیدە و یەکێک بوو لە کەسە داواکراوەکان.

رۆب لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی فۆکس نیوز، وردەکارییەکانی چۆنێتی پلاندانانی ئەندامانی هێزی دەریایی ئاشکراکردووە و دەڵێت، "بەر لە چونمان بۆ پاکستان بۆ جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە، بۆ ماوەی هەفتەیەک لە ناوچەیەکی شاخاوی لە ئەمریکا مەشق و راهێنانەکانمان دەکرد".

رۆب ئاماژەی بەوەکردووە، "ئۆپەراسیۆنەکە رێگای یەک ئاراستە بووە و تەنها ٣٨ خولەکی خایاندووە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئێمە داخڵى سنورى ماڵەکەی بنلادن بووین هەتا گەشتینە نهۆمی سێیەم و ناو ژوورەکەى خۆی، کە لەوێشدا چەند ژنێکی لێبوو و لەناویاندا یەکێک لە ژنەکانی و چەند کچێکی خۆی بوو".

رۆب باسی لەوەشکردووە، "پاشان پیاوێکیان بینی کە لە پشتی هاوسەرەکەیەوە وەستاوە"، رۆب دەڵێت، "ئەوە ئەو روخسارە بوو کە چەندین جار بینیبووم، ئەوە ئوسامە بنلادن بوو".

ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئەوە تەنها چەند چرکەیەکی خایاند و پێش کوشتنیشی هیچ قسەیەکم بە بنلادن نەوتووە".

ئوسامە بنلادن سەرۆکی رێکخراوی قاعیدە بوو، بەوە تۆمەتبار بوو کە دەستی لە رووداوی ١١ی سێپتەمبنەری ئەمریکادا هەیە، بنلادن لە شارى ئابوت ئاباد کە ١٢٠ کیلۆمەتر لە ئیسلام ئاباد پایتەختى پاکستانەوە دوورە، لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا نۆ ساڵ لەمەوبەر کوژرا، کە ئۆپەراسیۆنەکە بە سەرپەرشتى دەزگاى هەواڵگرى ئەمریکى و لە لایەن سوپاى ئەمریکاوە لەماوەى کەمتر ٤٠ خولەکدا جێبەجێکرا

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif