١٥٠ ساڵەی لەدایکبونی لینین

ليست هناك تعليقات

ڤلادیمیر ئیلیچ ئۆلیانۆف ناسراو بە"لینین"، ١٥٠ ساڵ لەمەوبەر - لە٢٢ی نیسانی ١٨٧٠ لەشاری سێمبڕسك-ی روسیا هاتە دنیاوە، ئەو یەکێک بو لەدیارترین‌و هەڵکەوتوترین کاراکتەرە سیاسییەکانی سەدەی بیستەم‌و سەرکردەی شۆڕشی ئەکتۆبەری ١٩١٧ بو کە دامەزراندنی یەكێتیی سۆڤیەتی سۆسیالیستی لێکەوتەوەو بەیەکێک لەگرنگترین روداوەکانی مێژوی هاوچەرخ دادەنرێت.. 

گۆرکی لەیاداشتەکانیدا سەبارەت بەلینین دەڵێت "لەبرسیەتیەکەی ساڵە سەختەکەی ١٩١دا لینین هەستی بەشەرم دەکرد ئەو نانە بخوات بۆی دەنێردرا لەلایەن هاوڕێ‌و سەربازو جوتیارەکانەوە، رۆژێکیان داوەتی کردم بۆ خواردنی ئێوارەو وتی (ئەوان بەردەوام شتم بۆ دەنێرن وەک ئەوەی من کوێخاو ئاغا بم! بەڵام چۆن ئەمانە ڕەتبکەمەوە؟ ئەگەر وەرینەگرم‌و رازی نەبم ئەوا هەستیان بریندار دەکەم). ئەم مرۆڤە لەبەیانیەوە تا شەو کاری دەکردو ئاگای لەپێداویستی خۆی نەبو، بەڵام چاوێکی تیژی هەبو بۆ بینینی تەواوی پێداویستیەکانی هاوڕێکانی گەرچی سەخت سەرگەرمی کارکردن بو، ئەویش کاری سەخت‌و دژوار".

لینین باوەڕی بە"حیزبی پێشڕەوو مشت ئاسنین" بو، حکومەتی بەئامڕازێکی سەپاندنی دەسەڵاتی چینایەتی دەزانی، ئەو بڕوای بەدیموکراسی نەبو وەک فۆرم‌و رێسایەکی مۆدێرن‌و بەروپۆشێکی دەزانی بۆ پەردەپۆش کردنی چەوساندنەوەی چینایەتی بۆرژوازیی. شێلگیرانە کاری بۆ سەپاندنی "دیکتاتۆری پرۆلیتاریا" کرد.

لەپاش لینین، یەکێتی سۆڤیەت لەسایەی ستالین-دا بوە ترسناکترین‌و پۆلیسیترین رژێمەکانی سەدەی بیستەم.

ئا: ئاوێنە

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif