adv/https://www.facebook.com/MayorcaCity|https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEgJT9fbiornOXHkXrGZUVrpdv-Lczq8UDHymSAG1FLaN3n3jZFWnu0it9lpwJHYd0VcIDtwocuKlnssNY-cCZ3HvTh1DeTd7PtbwtHmL9ZiETil6lUcWgNm_7AgC-oX565gM8BVnz-CZQPd-vR0u6WRRSDS2jgBBTJ1nV-3rFE-2XOJeKsNB82lQDVj/w631-h89/327891321_889983905377070_4693388700391347137_n.gif

بیروڕا

5/cate1/بیروڕا

ئابووری

6/cate2/ئابووری

ڕاپۆرت

6/cate3/ڕاپۆرت

چاوپێکەوتن

5/cate4/چاوپێکەوتن

گەلەری

3/cate6/گەلەری

هەمەڕەنگ

5/cate5/هەمەڕەنگ
adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif

وەرزش

5/cate1/وەرزش

ڤیدیۆ

3/cate6/ڤیدیۆ

نوێترین بڵاوکراوەکان

7 نهێنی نەزانراو لەسەر ژیانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ



ئەزموونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ تۆپی پێ بریتییە لە گەشتێکی تایبەت و ناوازە، کە تێیدا ئەفسانەی پۆرتوگالی لە هەژارییەکی زۆرەوە بەرەو بوون بە یەکێک لە دەوڵەمەندترین و خاوەنی زۆرترین مووچەی وەرزشی لەنێو سەرجەم ئەستێرەکانی جیهاندا رۆیشت.

رۆناڵدۆ لە ژیانی وەرزشیدا ئازارێکی زۆری چەشت تاوەکو توانی ببێتە ئەفسانە، کە لە کاروانی پڕ دەستکەوتی خۆیدا 5 باڵۆن دۆر و 5 نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە. هەرەوەها بووەتە گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردە نیشتمانییەکان و چامپیۆنزلیگ. هەروەها لە 11 پاڵەوانێتی گەورەی نێودەوڵەتی لەسەریەک، کە لەوانەیە هاوینی داهاتوو بۆ 12 پاڵەوانێتی زیاد بکات، کاتێک لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتوگال بەشداری لە یۆرۆی 2024 لە ئەڵمانیا دەکات.

چەند چیرۆکێک لە ژیانی کریستیانۆدا هەن، لەوانەیە زۆر کەس لەبارەی ئەفسانەکەی پۆرتوگالەوە نەیانزانیبێت:


کێشەی دڵ


تۆپی پێ نزیکبوو لەوەی لەو مێژووە بێبەش بێت کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە جیهانی تۆپی پێدا نووسیویەتی، دوای ئەوەی لە تەمەنی 15 ساڵیدا تووشی کێشەیەکی تەندروستی دڵ بوو.

ئەگەری ئەوە هەبوو کاپتنی هەڵبژاردەی پۆرتوگال زوو واز لە یاریکردن بهێنێت، چونکە تووشی نەخۆشیی ناڕێکیی لێدانی دڵ بوو، تەنانەت لە کاتی پشوودان لێدانی دڵی خێراتر بوو.

ماریا دۆلۆریس ئاڤێرۆ، دایکی دۆن ئاشکرایکرد، جۆرێک لە لەیزەر بەکارهێنراوە بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە تەندروستییە، جگە لەوەی نەشتەرگەری بۆ کراوە.


فڕۆکەخانەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ


شتێکی دیکە هەیە دەربارەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە رەنگە زۆر کەس نەیزانن، ئەویش پەیوەندی بە ناونانی فڕۆکەخانەیەکی پۆرتوگالە بەناوی کریسەوە، بەدیاریکراوی لە شاری فونشاڵی زێدی خۆی.

لە ساڵی 2016 راگەیێندرا کە فڕۆکەخانەی مادیێرا کە شوێنی لەدایکبوونی دۆنە دەکرێتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، کە هەرگیز زیدی خۆی لەبیر نەکردووە و چەندین جار باسی ژیانی خۆی لەوێ دەکات.

بەم دەستکەوتە ناوی رۆناڵدۆ چووە نێو لیستی ناوی ئەو کەسایەتییە ناودارانەی کە فڕۆکەخانەکان بەناویان ناونراون، وەک لویس ئارمسترۆنگ، جۆن لیۆنۆن و جەنگیزخان.

ریکی مارتن


ئەوەی زۆر کەس لەبارەی رۆناڵدۆ نایزانن ئەوەیە کە زۆر حەزی لە گوێگرتنە لە دەنگی گۆرانیبێژی بەنێوبانگی جیهانی پۆپ، ریکی مارتن کە زۆرترین ژمارەی گۆرانییەکانی لە لەلایەن دۆنەوە گوێلێگیراوە.

کریستیانۆ جونیۆر، کوڕە گەورەکەی رۆناڵدۆ ئەم خۆشەویستییەی لە باوکییەوە بۆ ئەو گۆرانیبێژە نێودەوڵەتییە پۆپە بە میرات وەرگرتووە.

جگە لە مارتن، لە لیستی گۆرانیبێژە دڵخوازەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆدا، جۆرج میشێل، فیل کۆلینز، ئێلتۆن جۆن و چەند گۆرانیبێژێکی دیکە هەن.



پاشای سۆشیال میدیا


کریستیانۆ رۆناڵدۆ ژمارەیەکی زۆر فۆڵۆوەرسی لە سۆشیال میدیا هەیە. ئەو زۆرترین فۆڵۆوەرسی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئینستاگرام هەیە، کە بریتییە لە 620 ملیۆن فۆڵۆوەرس.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ زیاتر لە 150 ملیۆن فۆڵۆوەرسی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هەیە، ئەمە جگە لەوەی پێشتر لە “X” یان “Twitter”دا 94 ملیۆن فۆڵۆوەرسی هەبووە.


کۆرس بۆ خوێندن


لە ساڵی 2015 کۆرسێکی کۆمەڵناسی لەسەر کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە زانکۆی بریتیش کۆڵۆمبیا لە کەنەدا بۆ خوێندکارانی قۆناخی چوارەم خوێندرا.

لویس ئێڵ ئێم ئاگوار، مامۆستای یاریدەدەری کۆمەڵناسی لەو کاتەدا، ویستی کۆرس لەسەر رۆناڵدۆ بڵێتەوە بۆ ئەوەی ئاشکرای بکات کە چۆن بووەتە یاریزانێکی تۆپی پێی دیار، هەروەها پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتەکەی پۆرتوگال و ناسنامەی راستەقینەی خۆی.

ئەگوار پێیوایە کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە لەبەرچاوگرتنی سەرنجڕاکێشیی کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکەی تەنانەت بۆ ئەو کەسانەی کە ئارەزووی تۆپی پێیان نییە، دەبێتە جێگەی سەرنجی توێژینەوەیەکی سەرنجڕاکێش.



لە 28 بۆ 7


پێش ئەوەی درێسی ژمارە 7 لەبەربکات کاتێک لە ساڵی 2003 لە سپۆرتینگ لیشبۆنەوە رووی لە یانەی مانچێستەر یونایتد کرد بە بڕی 12 ملیۆن پاوەند، دۆن داوای درێسی ژمارە 28ـی کرد.

سێر ئەلێکس فێرگسۆن، راهێنەری یانەی مان یونایتد لەو کاتەدا، بە رۆناڵدۆی راگەیاند کە درێسی ژمارە 7ـی پێدەدرێت بۆ ئەوەی شوێنی دەیڤد بێکهام بگرێتەوە، هەرچەندە تازە لە پۆرتوگالەوە هاتبوو و تەمەنی هێشتا 18 ساڵ بوو.

رۆناڵدۆ دان بەوەدا دەنێت کە ترسی لە پۆشینی ئەم درێسە هەبووە، وەک خۆی دەڵێت "بەهۆی بێکهامەوە لە درێسەکە ترسام، بەڵام بڕیارمدا ئەو چالێنجە قبوڵ بکەم، ئەم ژمارەیەش بوو بە ژمارەیەکی باش و بەختەوەرهێنەر بۆ من، کە هەموو شتێکم پێ بردەوە".


یارمەتیدانی خەڵک


ئایکۆنی پۆرتوگالی بەدرێژایی ژیانی خۆی بە خۆشەویستی بۆ کاری خێرخوازی و چاکەکاری و یارمەتیدانی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ناسراوە.

دۆن ئێستا پۆستی باڵیۆزی رێکخراوی رزگارکردنی منداڵان و یونیسێف و دیدگای جیهانی بەدەستەوەیە. لە کاتی قەیرانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا بە بڕی 1.08 ملیۆن دۆلار هاوکاری نەخۆشخانەکانی وڵاتەکەی کرد، بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسە ترسناکەکە، ئەمە جگە لە بەخشینی خوێن بۆ نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە.

90٪ی چینییەکان لە شوقەدا دەژین و باڵکۆنیان نییە


لە چین لە بینا کۆن و نوێیەکانیش بەدەگمەن باڵکۆن دەبینرێت، ئەگەر هەشبێت بە ئاسن و شووشە داخراون، ئەمەش لەکاتێکدایە 90٪ـی چینییەکان لە شووقەی زۆر بچوکدا دەژین.

گۆنگ ژانگ، لە سەنتەری پەکین دەژی و دەڵێ ئەگەر باڵکۆنی هەبووایە، دەیکردە شوێنی قاوەخواردنەوە و خوێندنەوە.

گۆنگ ژانگ بە رووداوی گوت نەبوونی یان کەمیی باڵکۆن لە چین، پێش هەموو شتێک بۆ سەلامەتی و دووەم لەبەر هەواپیسییە، "چونکە لە بەهار و زستان، خۆڵ و تۆز زۆرە، بۆیە بە پەنجەرە پاکتر دەبێت. هەروەها زستانی پەکین ساردە و بە پەنجەرە ژوورەکە گەرمتر دەبێت و با نایێتە نێو ماڵ. ئەگەر باڵکۆنێکی کراوەم هەبووایە، دەمکردە شوێنێکی ئارام بۆ خوێندنەوە و قاوە خواردنەوە."

گەڕاندنەوەی رووبەر، پیسیی کەشوهەوا، رێگرتن لە کەوتنەخوارەوەی منداڵ هۆکاریی دیکەن کە باڵکۆنەکان داخراون لە چین.

لە کۆندا، پێش گەشەسەندنی تەکنەلۆژیا و سیستەمی کامێرای چاودێری، بە هۆکاری دزین و لەبەر سەلامەتی باڵکۆنەکانی چین تەلبەند دەکران، بەڵام ئێستا هەرچەندە سیستەمی ئاسایش لە چین زۆر باشە، باڵکۆنەکان هەر بە شووشە داخراون.

لە ساڵی 2023 لە چین 1.2 ملیۆن کەیسی دزیکردن تۆمارکراوە، بەراورد بە ژمارەی دانیشتووانی چین، ئەم ژمارەیە کەمە، رێژەی خۆکوشتنیش لەو وڵاتە لە هەر 100 هەزار کەسێک، هەشت کەسە.

فو جینگ ڕوو، خوێندکارە و سەبارەت بە نەبوونی باڵکۆن لە شارەکە گوتی "بە ڕای من یەکەمجار بۆ سەلامەتییە، بۆ نموونە زۆربەی خێزانەکان منداڵیان هەیە، منداڵانیش رەنگە سەرکەونە سەر باڵکۆنەکە، ئەگەر بیناکە زۆر بەرز بێت، منداڵەکان دەشێ لە باڵکۆنەکەوە بکەونە خوارەوە، بۆیە باڵکۆنی کراوە دەبنە مەترسی. دووەم: باڵکۆنی کراوە رەنگە پیس بێت، ئەمەش رەنگە ببێتە بارگرانییەک بۆ پاککردنەوەی ماڵەکان، دواجار بەهۆی زۆریی ژمارەی دانیشتووانی چین، باڵکۆنی داخراو سەلامەتترە."

چیینییەکان ناتوان بۆ هەتاهەتایە ببنە خاوەنی زەوی و ماڵ بەشێوەی تاپۆ؛ دەوڵەت خاوەنداریێتیی هەرچی موڵک و سامانە دەکات، لە ماددەی 9 و 10ـی دەستووردا هاتووە 'دەوڵەت خاوەنی زەویی ناوچە گوندنشینەکان، شارەکان، ئاو، چیاکان، کۆمەڵە کانزاییەکان، رووبارەکان، دارستان، شاخ، مینرالەکان، زەوییە وێرانەکان، قوڕ و سامانە سرووشتییەکانی دیکەشە.' کەواتا هیچ کەسێک خاوەنی یەک بستە خاکیش نییە لە چین.

لە چین هاووڵاتییان دەتوانن بە شێوەی گرێبەستی 70 ساڵ خانوو بە کرێ بکڕن، 50 ساڵ بۆ زەویی کشتوکاڵی و 20 ساڵیش بۆ وەبەرهێنان و کۆمپانیا.

ژانگ شو، کەسێکی دیکەی چینییە و هۆکاری سەرەکیی نەبوونی باڵکۆنی کراوە لە پەکین بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە 'لە باکووری چینە، لە زستاندا ساردە، حەز دەکەین لەنێو ژوورەکاندا بمێنینەوە، باڵکۆنەکانیش بە پەنجەرە داخراون.''

رێژەی 94٪ـی دانیشتووانی چین لە رۆژهەڵاتی هێڵی هێیهێ - تێنگچۆنگ (رۆژهەڵاتی چین) دەژین، کە زۆربەی شارە گەورەکانی چین لەوێ هەڵکەوتوون، هەروەها زیاتر لە 90٪ـی خەڵکی چین لە شووقەدا دەژین، ئەوەی دیکە لە خانووی زۆر بچووک لە ناوچە گوندنشینەکان دەمێننەوە.

لە ساڵی 2023 نزیکەی 6.5 ملیۆن موڵکی نیشتەجێبوونی نوێ لە چین دروستکراون، کە ئەمەش بەراورد بە ساڵی پێشوو، کەمتر لە رێژەی 0.5٪ گەشەی کردووە.

میللەتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست هەمیشە حەزیان بە خانووی گەورە و کراوەیە، کە خۆرهەڵات و خۆرئاوایان لێوە دیاربێت و شنەی با لە پەنجەرە و دەرگاکانیان بدات، دەشێ ئەمە بۆ چین راست نەبێت، چونکە باڵکۆنەکان زۆر بچووکن. باری ئابووریش بە یەکێک لە هۆکاری سەرەکییەکانی دیکەی نەبوونی باڵکۆن دادەنرێت، چونکە لە پەکین یەک مەتر چوارگۆشەی شووقە زیاتر لە 10 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.

 

 

ئەمریکا 95 ملیار دۆلار بۆ ئۆکراینا، ئیسرائیل و تایوان تەرخان دەکات



دیموکرات و کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە کۆی دەنگ پاکێجێکی 95 ملیار دۆلارییان بۆ ئۆکراینا، ئیسرائیل و تایوان پەسند کرد.

لە پاکێجێکەدا، نزیکەی 61 ملیار دۆلار بۆ ئۆکراینا تەرخانکراوە؛ ئەگەر ئەنجوومەنی پیرانیش پەسندی بکات، سووتەمەنیی زیاتر بە ئاگری شەڕی ئۆکراینا و رووسیادا دەکات.

مایک جۆنسن، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە پشکی کۆمارییەکان دەڵێت، "بە باشتری دەزانم فیشەک بۆ پێکدادان لە دەرەوەی وڵات بنێرم نەک بۆ سەربازانمان. پێموایە ئەمە ساتێکی گرنگە، دەرفەتێکی گرنگە بۆ دەرکردنی ئەم بڕیارە. رێگەمان خۆشکرد ئەنجوومەن ئەم کارە بکات و چاوەڕێ دەکەین پیرانیش هەمان رێ بگرێتە بەر."

لە مانگی شوباتەوە دیموکرات و کۆمارییەکانی ئەمریکا لەسەر هاوکاریکردنی ئۆکراینا پێکنایەن.

ئەمە بە روونی رەنگدانەوەی لە مەیدانی جەنگدا هەبووە. ئۆکراینا شاری ئەڤدیڤکای لە دۆنباس لەگەڵ چوار شارۆچکە و گوندی لەدەستداوە.

سەربازانی ئۆکراینا چەک و تەقەمەنییان لێبڕاوە و لە بەرەکانی جەنگدا بێ فیشەک ماونەتەوە.

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا دەڵێت، "ئەو بڕیارەمان پێگەیشت کە چاوەڕێمان دەکرد. پاکێجی پاڵپشتیی ئەمریکامان پێگەیشت کە خراپ لەپێناویدا جەنگاوین. پاکێجێکی زۆر گەورەیە کە سەربازانمان لە بەرەکانی جەنگ و لەو شارۆچکە و گوندانە هەستی پێدەکەن کە زیانیان بەدەست تیرۆری رووسیاوە بینیوە."

پاکێجە گەورەکەی ئەنجوومەنی پیران لە 95 ملیار دۆلار پێکدێت، 60.8 ملیاری بۆ ئۆکراینایە، 26 ملیاری بۆ ئیسرائیل و هاوکاری مرۆییە بۆ خەڵکی غەززە و 8.12 ملیار دۆلاریشی بۆ تایوانە.

ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا سەرکۆنەی بڕیارەکەی ئەمریکای کرد: "قەیرانە داراییەکان لە جیهاندا دژوارتر دەکەن." گوتەبێژی سەرۆکایەتی رووسیاش گوتی پاکێجەکەی ئۆکراینا "سەربازی زیاتری ئۆکراینی بە کوشت دەدات."

 

 

 

ساڵی رابردوو 80% هەناردەی تورکیا بۆ عێراق لەڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە بووە



تورکیا بە بەهای ملیاران دۆلار بازرگانیی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە و لە ساڵی 2023 دا 80%ـی بازرگانیی تورکیا لەگەڵ عێراق، لەڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە بووە.

حاجی محەممەد خاوەنی چێشتخانەیەکە لە هەولێر کە خواردنی تورکی دەفرۆشێت، 18 کەس لە چێشتخانەکەی کار دەکەن، دووانیان تورک، چواریان خەڵکی باکووری کوردستان و ئەوانی دیکە خەڵکی باشووری کوردستانن، دەڵێت، "بە کارکردن لێرە هیچ جیاوازییەکم نەبینیوە کە خەڵکی تورکیام، وەکو ئەوە وایە خەڵکی هەولێر بم هێندە ئاسانکاریم بۆ کراوە، کڕیارانیش حەز بە خواردنی تورکی دەکەن."

لە مارکێتێکی هەولێر زیاتر لە 10 هەزار بابەتی خۆراکی دەفرۆشرێن، زیاتر لە 40%ـی کاڵا و کەلوپەلەکان دروستکراوی تورکیان؛ یاخود مادە خامەکەیان هاوردەکراوە و بە هەمان براندە تورکییەکان لە هەولێر بەرهەمهێنراون.

سامان شێخانی، بازرگان دەڵێت، "لەو 10 هەزار بابەتە، سەرووی 4000 بابەتمان هی تورکیایە؛ هۆکاری باشیی بازاڕەکەشی ئەوەیە، وڵاتێکی ئیسلامییە و خەڵک باوەڕی پێیەتی. لەڕووی کوالێتیشەوە لێی رازین."

عێراق و هەرێمی کوردستان سێیەم هاوبەشی بازرگانیی تورکیان، لە بواری سووتەمەنی، کەرەستەی بیناسازی، کارەبایی و کەلوپەلی نێو ماڵ و ئۆفیسدا سەرتۆپی فرۆشی بازاڕی هەرێمی کوردستانە.

محەممەد شەفیق، بەڕێوەبەری فرۆشیاری کۆمپانیایەکی تورکی دەڵێت، "نزیکی، گونجاویی نرخ بۆ بازاڕی هەرێمی کوردستان و هەماهەنگی و ئاسانکاریی زۆر، وایان کردووە لقی براند و کۆمپانیایەکی زۆری تورکیا لە هەولێر هەبن و فرۆشیشیان باش بێت."

بەپێی ئاماری دەستەی بازرگانیی تورکیا، ساڵی 2023 بە بەهای 12 ملیار و 786 ملیۆن دۆلار هاناردەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان هەبووە؛ کە 80%ـی بازرگانییەکە لەڕێگەی هەرێمی کوردستان بووە.

عەبدولوەهاب تەها، بەڕێوەبەری راگەیاندنی ژووری بازرگانیی هەولێر دەڵێت، "هەرێمی کوردستانیش بۆ تورکیا هەناردەی هەیە، لەوانە چەندین مادەی سەرەتایی خۆراکی بۆ پیشەسازی و، چەندین کاڵای کۆنە بۆ دووبارە بە پیشەسازیکردنەوەی کە بەهاکەی ساڵانە نزیکەی 1.5 ملیار دۆلارە و لە بواری نەوتیشەوە، پێش وەستانی هەناردەکردنی، ساڵانە بە بەهای حەوت ملیار دۆلار نەوت دەفرۆشرا."

لەنێوان دوو دەیەی رابردوودا، عێراق و تورکیا پەیوەندییە ئابوورییەکانیان بەردەوام لە گەشەسەندندا بووە، کلیلی ئەم گەشە و بەرەوپێشچوونەش پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ئەنقەرە بووە.

 

 

 

بەشار ئەسەد: چەند جارێک لەگەڵ ئەمریکییەکان کۆبووینەتەوە



سەرۆککۆماری سووریا دەڵێت، چەند جارێک لەگەڵ بەرپرسە ئەمریکییەکان کۆبووەتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، پێویستە هەوڵ بدەن بۆ دروستکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا.

رۆژی یەکشەممە 21ی نیسانی 2024 بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سووریا لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ میدیای جۆرجیا رایگەیاند، "ئێستا ئەمریکا بە نایاسایی بەشێک لە خاکی ئێمەی داگیر کردووە، بەڵام چەند جارێک لەگەڵیان کۆبووینەتەوە، هەرچەندە ئەو کۆبوونەوانە هیچیان لێ بەرهەم نەهاتووە،" ئەوەش بێ ئاماژە کردن بە ناوی ئەو بەرپرس و کەسانەی لەگەڵیان کۆبووەتەوە.

ئەمریکا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە لەدوای دەستپێکی شەڕی نێوخۆی سووریا لە ساڵی 2011وە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا راگرتووە و سزاشی بەسەر بەرپرسانی ئەو وڵاتەدا سەپاندووە.

لەبارەی هەوڵەکانیان بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا، سەرۆککۆماری سووریا گوتی، "هەموو کات هیوا هەیە، تەنانەت ئەو کاتانەی کە دەشزانین هیچ ئەنجامێک نابێت، پێویستە هەوڵ بدەین."

ساڵێک دەبێت حکومەتی سووریا دەستی بە هەوڵەکانی بۆ دروستکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی کەنداو کردووە.

ئەمریکا پاڵپشتیکارێکی سەرەکیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەرە و ژمارەیەک بنکەی سەربازیشی لە ناوچەکانی هەسەدە هەیە.

بەگوێرەی بەرپرسە ئەمریکییەکان، لانیکەم 900 سەربازی ئەمریکا لە سووریا هەن کە زۆربەیان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدەن و ژمارەیەکی کەمیشیان لە بنکەی سەربازیی تەنەفن.

پارتی پێشوازی لە وەفدێکی باڵای نەتەوە یەکگرتوەکان دەکات


ئەمڕۆ یەکشەمە ۷ ی ٤ ی ۲٠۲٤ ، وەفدێکی نەتەوە یەکگرتوەکان سەردانی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد، لە لایەن د.هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی رێکخستن و بەرپرسانی هەڵبژاردنی پارتیەوە پێشوازیان لێ کراوە، .شاندەکەی یۆنامی بە سەرۆکایەتی کۆلدیا کۆردۆن جێگری جەنین پلاسخارت بۆ کاروباری سیاسی و هەلبژاردنەکان و ئەندامێتی پسپۆرانی یۆنامی بۆ کاروباری هەڵبژاردن بوو.

ئەم کۆبوونەوەیە لە سەر پێشنیازی جەنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بووە کە لە دوایین سەردانی بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەل بارزانی بووە کە تیایدا داوایانکردوە شاندیکی پسپۆر و تەکنیکی یۆنامی بێنە هەولێر و لەگەل شاندێکی پارتی لەسەر راو و سەرنج و تیبینی و بۆچوونەکانی پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان گفتوگۆ بکەن.

لەم دانیشتنەدا، شاندی یۆنامی جەختیان لەگرنگی و بایەخی بەڕێوەچوونی هەلبژاردن کردۆتەوە.

بە پێی زانیاریەکان پارتی تەواوی نیگەرانی و ڕاو سەرنجەکانی خۆی لە بارەی هەڵبژاردنەوە داوەتە نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان.








 

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif