وێنە.. دوای گۆرانییە نوێکەی هەیفا وەهبی سەرنجڕاکێش دەردەکەوێت

ليست هناك تعليقات

ئەستیرەی گۆرانی و نواندنی عەرەبی هەیفا وەهبی کە هەمیشە جلوبەرگ و جەستەی رێکی بۆتە جێگای سەرنجی فانەکانی، ئەمجارەش لە دوای گۆرانی ( لوکنت ) لە رێگای چەند وێنەیەکەوە جوانی لەشولاری نمایش دەکات.

هەیفا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە زیاتر نمایشەکەی لە نمایشێكی سەماکارانە دەچێت، ئەمەش بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی.

هەیفا وەهبی یەکێکە لە ئەستێرە دەوڵەمەندەکان و، لە ئێستادا تەمەنی ٤٨ ساڵەو بە یەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی سەر ئاستی عەرەبی و جیهانی ناسراوە، هەیفا هەژمار دەکرێت بە یەکێک لەو 100 ئافرەتە شۆخەی دنیا، ئەو لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی.

ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی ٢٠٠٩ دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا ٤ ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننه‌وه‌ و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق